نێچيرڤان بارزانى: لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، داوا لە هەموو لایەک دەکات، پابەندیی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن و بانگهشهيهكى شارستانى به‌ڕێوه ببه‌ن. جەختی لەوە کردەوە، بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێتە هۆی گرژی و دابەشکردن و بێزارکردنی کۆمەڵگە و تێکدانی ئارامیی هاووڵاتییان.
پێنجشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، سبه‌ى كه ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى پەرلەمانی عێراقە، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى كۆميسيۆن بن و، بانگهشهيهكى شارستانى به‌ڕێوه ببه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى پێكهاته‌كانى كوردستان بێت و نه‌بێته هۆى گرژى و دابه‌شكردن و بێزاركردنى كۆمه‌ڵگه و تێكدانى ئاراميى هاووڵاتييان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە، هه‌مووان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سياسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌يان، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه، خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ململانێيه‌كى شارستانى له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌ڕێوه ببات.
هاوکات لەبارەی کاندیدانی ئافرەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگ و بايهخداره، ده‌بێ ناو و پێگه و ڕێزى پارێزراو بێت.
گوتیشی: ده‌بێ ڕێز له هێما و پيرۆزييهكانى هه‌موو پێكهاته‌كان بگيرێت، هێزه ئه‌منييه‌كانيش پيشه‌يييانه و بێ جياوازى ئه‌ركى خۆيان له پاراستنى هه‌مووان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌چنه پەرلەمانی عێراق، ئامانجيان خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه، ده‌بێ بزانن كه به يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى، ده‌توانن خزمه‌تى باشترى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزن.
لە درێژەی پەیامەکەیدا، هێمای بۆ ئەوە کرد، نابێت له بانگه‌شه‌دا کانیدەکان كارێكى وا به‌رانبه‌ر به يه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ى نه‌توانن بەیەکەوە كار بكه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆتایی پەیامەیکەیدا، هيواى بانگهشهيهكى ئارام و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و سه‌قامگيرى و سه‌رفرازى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌خوازێت.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 12ـی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ‌بکات، هەروەها لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.