13مین کۆبوونەوەی کۆمیسۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی تورکیا بەڕێوەچوو

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، دوای گوێگرتن لە پێشنیازەکان دەربارەی پرۆسەی ئاشتی هیوادارن بەزووی کاریان لەسەر بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2025، 13مین کۆبوونەوەی کۆمیسۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی تورکیا بەڕێوەچوو و کۆمەڵەی یاساناسان و ئەکادیمیستەکان ئامادەبوون.
سەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان، مەلیح گولسەرەن ڕایگەیاند: ھیوادارین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە دەستوورێکی نوێی مەدەنی کە ھەموو گەلەکەمان لە ئامێز بگرێت بەرز ڕابگیرێت.
لەلای خۆیەوە، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند: لە کۆمیسیۆندا دەگەن بە قۆناغی کۆتایی گوێگرتن لە لایەنەکان و ئومێد دەکەن لە نزیکترین کاتدا تەواوی پێشنیازەکان کە پێویستن بۆ قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی، لەرێگای راپۆرتێکەوە رادەستی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بکەن بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکات.
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، 05ـی ئابی 2025، یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی نوێی ئاشتی دەستیپێکرد.
کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە 48 ئەندام پێکدێت، ئاکپارتی 21 ئەندام، جەهەپە 10 ئەندام، هەریەکە لە دەم پارتی و مەهەپە 4 ئەندام، هەریەکە لە ئیی پارتی و یەنی یۆڵ 3 ئەندامیان لەو کۆمیسیۆنەکە بۆ دیاریی کراوە و پارتەکانی دیکە کە فراکسیۆنیان نییە، هەر یەکەیان ئەندامێکیان بەرکەتووە.
هەینی11ـی تەممووزی 2025، گرووپێکی 30 کەسی پەکەکە لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان دانا.