150 ناوەندی نێودەوڵەتیی و 70ـی ناوخۆی لە پێشانگای کتێبی سلێمانی بەشدارن

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکوو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24، لە سلێمانی ڕایگەیاند: حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکوو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، 150 ناوەندی نێودەوڵەتیی و 70ـی ناوخۆی بەشدارن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕۆژانە چەندین چالاکی و پانێڵ دەربارەی گرنگی خوێندنەوە بەڕێوەدەچن، هەروەها داشکاندن بۆ بەشی زۆری کتێبەکان کراوە.
کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان.