دەم پارتی: پێویستە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن

ڕۆژی 8ـی تشرینی یەکەم وادەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ دەسەڵاتی تورکیای دیاریی کردبوو، کۆتایی دێت بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی)، ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیەنراوێکدا، داوا دەکەن هەر یەکە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێن.

هەروەها داوایانکردووە، زیندانیکردنی هەردوو هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی ئێستات تورکیا ناگونجێت، چونکە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن پرۆسەی ئاشتی سەرکەوێت و ئاسایش و سەقامگیری بەرارقەرار بێت لە تورکیا.

ئەمە لەکاتێکدایە مەحسونی کاڕامان  پارێزەری دەمیرتاش ، پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو ئەگەر بێت و تاوەکو 8ی ئەم مانگە حکوومەتی تورکیا لاری نەبێت، بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش یەکلایی دەبێتەوە، ئەو وادەیەش بۆ ئەگەری ئازادکردنی دەمیرتاش گرنگ دەبێت

لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاسەرۆکانی پێشووی هەدەپە بە تۆمەتی تێوەگلانییان لە دۆسییەی کۆبانێ دەستگیر کران. 

دۆسیەی کۆبانێ دوای ئەوەی دەستیپێکرد، کاتێک لە تشرینی یەکەمی 2014دا  لە باکووری کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی لە شاری کۆبانێ بەڕێوەچوون و توندوتیژی لێ کەوتەوە، لەسەر دۆسییەکە سەڵلاحەددین دەمیرتاش بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزادرا و  فیگەن یوکسەکداغ 32 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. 

هەرچەندە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سێ جار داوای ئازادکردنی سەڵلاحەددین دەمیرتاشی کردووە، بەڵام بڕیارەکە تا ئێستا جێبەجێنەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمیسۆنی پەرلەمانی بۆ بەروە پێش بردنی پرۆسەکە، بەشێک لە زیاندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن، کە لەنێوییاندا سەڵلاحەددین دەمیرتاش لەخۆ دەگرێت.

 
Fly Erbil Advertisment