ئەمەریکا هێرشی کردە سەر بەلەمێکی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە نزیک ڤەنزوێلا

ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر بەلەمێکی گومانلێکراوی قاچاخچییەتی ماددە هۆشبەرەکان لە نزیک ڤەنزوێلا و چوار کەس کوژران

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر بەلەمێکی گومانلێکراوی قاچاخچییەتی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.

هێگسێت لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "چوار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو بەلەمەکەدا لە هێرشەکەدا کوژراون، لەکاتێکدا کەشتییەکە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری بەرەو ئەمەریکا دەگواستەوە." ئاماژەی بەوەدا، هەواڵگری پشتڕاستی کردووەتەوە کە کەشتییەکە ماددەی هۆشبەری تێدابووە و ئەوانەی لەناو کەشتییەکەدا بوون تیرۆریست بوون و لە تۆڕەکانی قاچاخکردندا کاریان دەکرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەندامانی ماددە هۆشبەرەکانی بە "گرووپانی لە یاسا دەرچوو" ناساند و پشتڕاستی کردەوە ئەمەریکا لەگەڵیاندا سەرقاڵی "ململانێیەکی چەکداری" بووە. هێگسێت وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا نەکرد.

 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment