لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە دیالە سێ سەربازی عێراقی بە سەختی بریندار بوون
لە كاتی ههڵگرتنەوەی بۆمبە چێندراوەكان یەكێك لەو بۆمبە چێندراوانە تەقیوەتەوە
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای میقدادییە لە پارێزگای دیالە، بۆمبێك تەقییەوە و بووە ھۆی برینداربوونی سێ سەربازی عێراقی.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، "ھێزێكی سوپا لە كاتی ئەركیدا لە ھەڵگرتنەوە و پوچهڵكردنی بۆمبەچێنراوەكان لە ناوچەی حەمندەلییە، یەكێك لەو بۆمبە چێنراوانە تەقیوەتەوە".
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: "بە ھۆی تەقینەوەكە سی سەرباز بە سەختی بریندار بوونە".