سوپای ئیسرائیل: مووشەکێکی حووسییەکانمان پوچەڵکردەوە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی ئۆکتۆبەری 2025، ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویەتی ڕێگری لە مووشەکێک بکات کە لە یەمەنەوە ئاراستەی کرابوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، دوای ئەوەی زەنگی ئاگادار کردنەوە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە لێدراوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی ڕێگری لەو مووشەکە کردووە.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2025، دەستیپێکردووە، حووسییەکانی یەمەن بەردەوام مووشەک و درۆن ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن. زۆربەی ئەم هەوڵانە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلەوە پوچەڵکراونەتەوە.

حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ڕایانگەیاندووە هێرشەکانیان بۆ پشتیوانی کردنە لە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە. هەروەها، ئەم گرووپە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەی بە دەریای سووردا تێپەڕ دەبن و پێیان وایە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.

لە بەرامبەردا، ئیسرائیل ماوەی چەند مانگێکە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە و ژێرخانی حووسییەکان لە یەمەن کردووە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment