وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه
رێكه‌وتنه‌كه چه‌ندین بواری جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت

K24- هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سوودان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به فه‌رمی رایانگه‌یاند، ته‌لئه‌ڤیڤ و خه‌رتوم له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتنه رێكه‌وتن.
به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه دووپاتی كرده‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئینتیقالی سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك، سه‌رۆكی حكومه‌تی سوودان و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگیان له‌باره‌ی هه‌نگاوێكی مێژوویی كرد، كه سوودان توانی له‌و گفتوگۆیه‌دا هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت بنێت و پشتیوانی له ئاشتی له ناوچه‌كه بكات".
به‌یاننامه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "رێكه‌وتنه‌كه بونیادنانی په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له نێوان سوودان و ئیسرائیل له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕای گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌بواری كشتوكاڵ".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندییه‌كانی سوودان و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌نێت و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته بكه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریه‌تی توندوتیژ، گه‌لی سوودان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حریه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B