مەسرور بارزانی پشتگیریی بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەردەبڕێت

پارە بۆ سەنتەرێک لە هەولێر تەرخان دەکات

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، من لە هەموو ئەو نارەحەتیانە تێدەگەم کە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم و خێزانەکانیان پێیدا تێپەڕدەبن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە 585 هەزار و 240 دۆلارمان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخانکرد، تاوەکو هەموو ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن.

لە تویتەکەی مەسرور بارزانی هاتووە، پلانمان هەیە لە تەواوی هەرێمى كوردستان پەرە بە سەنتەری هاوشێوە بدەین.

ئۆتیزم کە جینات و ژینگەی منداڵەکە دروستی دەکات، دەبێتەهۆی لاوازکردنی منداڵەکە لە رووی کۆمەڵایەتی و رەفتار و پەیوەندیی دروستکردنەوە، بۆیە ئەو جۆرە منداڵانە پێویستیان بە چاودێریی تایبەت هەیە.