بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەبارەی گوتەكانی پەرلەمانتارێك روونكردنەوە دەدات

"ئەو پەرلەمانتارە بەبێ ھیچ بەڵگە تەشیھری بە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەراتییەكەمان كردووە"

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ھەرێمی كوردستان لەبارەی گوتەكانی پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، ئەو پەرلەمانتارە بەبێ ھیچ بەڵگە قسەی كردووە و تەشیھری بە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەراتییەكەیان كردووە، لەبەرامبەر ھەڵسوكەوتی ئەو پەرلەمانتارە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئاگادار دەكەنەوە و داوای یاسایی لە دادگا پێشکەش دەکەن.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ماوەیەکە پەرلەمانتارێک بەناوی (کاروان گەزنەیی) دوور لە رێکارەکانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەرو بەڕێوبەرایەتیمان دەکات بەبێ هیچ بەڵگە و بنەمایەک تەنها بە مەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەکردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیارکردن و بەدواداچوون کەوتووەتە نێو ئاڕاستەکانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی رێکارەکانی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی. لای هەمووان ئاشکرایە کە ئەم بەڕێزە هەر بابەتێک چۆنی بۆ باس بکەن و چی ئاڕاستە بکەن بەمجۆرە قسەکان دەهێنێتە سەر راگەیاندن، ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نەهیچ پەیوەندی بە لیژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی کە پرۆسەی چاکسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەکانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستیپێکردووە، کە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر وچەواشانە دەکەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە بواری دەرمان، هەروەک چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێکتەرەکانی دیکەدا کردووە کە لە دوای لێکۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دوور بووە لە راستیی".

ئاماژە بەوەشكراوە: "بە فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتەی ئەو بەڕێزە لێ ئاگادار دەکەین، لە هەمان کاتدا رێکار و داوای یاسایی لە دادگا پێشکەش دەکەین، بۆ سەلماندنی هەر راستییەک لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەکات".

دەوقی روونكردنەوەكە:...

ماوەیەکە پەرلەمانتارێک بەناوی (کاروان گەزنەیی) دوور لە ڕێکارەکانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتیمان دەکات بە بێ هیچ بەڵگە و بنەمایەک تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەکردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیارکردن و بەدواداچوون کەوتووەتە نێو ئاڕاستەکانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێکارەکانی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی. لای هەمووان ئاشکرایە کە ئەم بەڕێزە هەر بابەتێک چۆنی بۆ باس بکەن و چی ئاڕاستەبکە ئاوها قسەکان دەهێنێتە سەر ڕاگەیاندن ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نەهیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی کە پرۆسەی چاکسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەکانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێکردووە کە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر وچەواشانە دەکەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە بواری دەرمان هەروەک چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێکتەرەکانی دیکەدا کردووە کە لە دوای لێکۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دوور بووە لە ڕاستیی بۆیە لێرەوە وێڕای ئەوەی بە فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەکەین لە هەمان کاتدا ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا پێشکەش دەکەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەک لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەکات.

ڕای گشتیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم تۆمەتانە نەک ساردمان ناکاتەوە بەڵکو بەگڕوتینێکی زیاتر بەردەواممان دەکات لە پڕۆسەی چاککردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووی گەندەڵکاران و بەرژەوەندخوازان.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA

24 ئۆکتۆبەر 2020