کونسولی گشتی چێک سوپاسی هاریکاریی و ھەماھەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری چێکی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چێک کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .

کونسولی گشتی چێک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

 

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment