ته‌قه‌كه‌رانی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌ستگیركران
پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوو ته‌قه‌كه‌ر، كه شه‌وی رابردوو له شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر ته‌قه‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركران و زانیاری لەبارەی رووداوەكە و تۆمەتباران دەخرێتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نجار تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار روژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، وە بە کەمتر لە ۱۰ کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی رابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران کە لە شەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردوە لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە، هەروەها دەست بەسەر ۲ ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیرا.پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و راگیراون بە پێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان
عەمید دلێر نجار رایگەیاند، پۆلیسی هەولێر شەو و رۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لە هەولێری پایتەخت بەرقەراربێت وە ناهێڵێن هیچ کەسێک ئەم ئارامیە تێکبدات وە شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییانی خۆشەویست.

