لە هەولێر هەڵمەتی ڕوواندنی نەمام و گوڵ بەڕێوەدەچێت
لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ناوەندی شاری هەولێر و پاراستنی ژینگە، پێنج پارک لە قۆناخی جێبەجێکردن دان و سەرجەم پارکەکان لە سەرووری سەدا پەنجا کارەکانیان تەواو کراوە، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانیان تەواو بکرێن.
جگە لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگە؛ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پلان و بەرنامەی تایبەت کار لەسەر ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شارەکان دەکات، هاوکات هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا چڕکردووەتەوە. لەم ڤیدیۆوۆڵەدا گوڵباخ بەهرامی، شوێن و ڕووبەری ئەو پارکانەتان ڕوون دەکاتەوە.