په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به جینۆساید ناساندنی ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدا
پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن 3 لیژنه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه پێشنیاز كرابوو
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان هێنا، كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی یاسایی، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچبه‌ران پێشنیاز كرابوو.
له ساڵی 2014 له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای مووسڵ و دواتریش شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كوردانی ئێزیدی له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماری "12"ی به ئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌برد و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایه ئه‌نجامدا.
H.B