به فه‌رمی حكوومه‌ت له باره‌ی خولی نایابی كوردستان بڕیاری دا
لێژنه‌ی باڵای كۆڕۆنا له باره‌ی خوله‌كانی تۆپی پێ بڕیارێكی ده‌ركرد
لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2020، وه‌زاره‌تی نێوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵكرد كه خوله‌كان به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ببات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه له رۆژی پێنجشه‌ممه 26ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكات، خوله‌كه‌ش به به‌شدارى (16) یانه، كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو گرووپدا به شێوازى خول به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت.
گرووپى یه‌كه‌م پێكهاتوون له‌م یانانه: (برایه‌تى، هه‌ولێر، شێروانه، سۆران، سیروانى نوێ، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ڵۆ و زێره‌ڤانى).
* گرووپى دووه‌م پێكهاتوون له یانه‌كانی: (ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ندرێن، زاخۆ، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ئارارات، دهۆك و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر).
له هه‌ر گرووپێك 3 یانه بۆ قۆناغى كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت واته شه‌ش یانه ده‌چێته قۆناغى كۆتایی، دواتر به شێوازى خول به دوو قۆناغ یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و پاڵه‌وان دیارى ده‌كرێ، له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان داده‌به‌زێت.
