بیتکۆین ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و 125هەزار دۆلاری تێپەڕاند

نرخی دراوی بیتکۆین ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، لە کاتێکدا گەورەترین دراوی کریپتۆ لە جیهاندا بەپێی سەرمایەی بازاڕ، بەردەوامە لە سوودوەرگرتن لە وەبەرهێنەران.
بیتکۆین بەرزترین نرخی خۆی تۆمارکرد و گەیشتە 125 هەزار و 835 دۆلار و 92 سەنت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە بۆ یەکەمجار ئاستی 125 هەزار دۆلاری تێپەڕاندبوو. لە دوایین مامەڵەکاندا، بە ڕێژەی 2.02% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 125 هەزار و 253 دۆلار و 63 سەنت، وا چاوەڕوان دەکرێت بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک بە بەرزبوونەوە دابخرێت. نرخی بیتکۆین لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 33% بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، ئەوەش بەهۆی چەند هۆکارێکەوە لەوانەش؛ کۆمپانیا و دامەزراوە گەورەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا دەکەن. هەروەها سیاسەتە کەمە سنووردارکەرەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ژینگەیەکی لەبارتری بۆ گەشەی کریپتۆ ڕەخساندووە. لەگەڵ پەیوەندییەکانی بیتکۆین لەگەڵ سیستەمی دارایی کلاسیکیدا لە پەرەسەندندایە.
دۆناڵد ترەمپ و خێزانەکەی بە شێوەیەکی چالاکانە پەرەیان بە دراوە کریپتۆییەکان داوە و بەشدارییان لە چەندان پڕۆژەی پەیوەست بە کریپتۆ کردووە. ئەم پاڵپشتییە پێچەوانەی ئەو گومانەیە حکوومەتی ئەمەریکا لە سەردەمی ئیدارەی پێشووی جۆو بایدندا، هەیبوو بەرامبەر بەم کەرتە.
هەروەها وەک ئاماژەیەک بۆ ئەم گۆڕانکارییە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا سێ پڕۆژەیاسای گرنگی پەیوەست بە دراوی کریپتۆی پەسەند کرد.