له‌ گوندێكی سنووری رانیه‌ گورگ 4 كه‌سی بریندار كرد

به‌ناو رانه‌ بزنه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ و په‌لاماری شوانه‌كه‌یداوه‌

K24- هه‌ولێر:

لە گوندی خەزێنەی ناوچەی دۆڵە ڕەقە لە سنوری رانیە، گورگ لە دوو کاتی جیاوازدا دەچێتە ناو گوندەکە و په‌لاماری چه‌ند كه‌سێك ده‌دات و چوار کەس بریندار دەکات.

دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن: لە رابردوودا پڵنگ، ورچ، گورگ و چەندین ئاژەڵی دڕندەی دیکەیان له‌ ناوچه‌كه‌یان بینیووە، بەڵام بەو رادەیە پەلاماری خەڵکییان نەداوە.

بەساڵاچوویەکی گوندەکەش دەڵێت: گورگ ھەر کاتێك برسی بێت یان ھار بێت، پەلاماری مرۆڤ دەدات.

شوانێکی گوندەکەش دەڵێت: گورگ بەناو رانە بزنەکە تێپەڕبووە و پەلاماری بزنەکانی نەداوە و ھێرشی کردووەتە سەر شوانەکە.

H.B