وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

رێکارە نوێیەکان

K24- هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی رێکارەکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەت، هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان دەروازەکانی هەرێم و تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەکرێتەوە.

هەروەها، هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قەدەەغەکراوە.

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە، هەر کەسێک داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە ئەنجام بدات، بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

هەروەها هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت، بە بڕی بیست هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێت شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و پاسەکان رەچاوی رێنماییەکان ببن دەنا سزا دەدرێن.

دەقی راگەیەندراوەکە: