حه‌بیب.. 29یه‌مین یاری به‌بێ دۆڕان
"چیدیكه به‌بێ ئاماده‌بوونی باوكم شه‌ڕ ناكه‌م"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتی هونه‌ره جه‌نگییه تێكه‌ڵه‌كان UFC، حه‌بیب نوورماگمادۆڤ (نورمحه‌مه‌دۆڤ)، 29یه‌مین یاری خۆی به‌رامبه‌ر جاستن گایتجی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له گه‌ڕی دووه‌می یارییه‌كه كه له شاری ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و پاڵه‌وانه رووسییه، به پاڵه‌په‌ستۆی قاچه‌كانی له‌سه‌ر ملی ركابه‌ره‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناچاركرد داوای كۆتاییهێنانی یارییه‌كه بكات.
له دوای یارییه‌كه‌ی حه‌بیب وازهێنانی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه راگه‌یاند و گوتی: "چیدیكه به‌بێ ئاماده‌بوونی باوكم شه‌ڕ ناكه‌م"، به‌و پێیه‌ی پێشتر باوكی راهێنه‌ری بوو، به‌ڵام رۆژی 3ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه، حه‌بیب رایگه‌یاند، وازهێنانی له‌یاریكردن له‌سه‌ر داوای دایكیه‌تی كه پێشتر به‌ڵێنی پێداوه وازبهێنێت و گوتوویه‌تی: "دایكم گوتی باوكتم له‌ده‌ستدا، نامه‌وێ تۆشم له‌ده‌ستبچێ".
له دیمه‌نێكیش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پاڵه‌وانه، به‌ڵام له‌ناو یاریگا به كوڵ ده‌گری و رۆژنامه‌وانانیش وایداده‌نێن كه حه‌بیب بۆ باوكی ده‌گری، چونكه تاكه یارییه‌كه راهێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئاماده نه‌بووه.
دوای یارییه‌كه‌ش، حه‌بیب له ئینستاگرامه‌كه‌ی، وێنه‌یه‌كی خۆی و باوكی بڵاوكرده‌وه و له‌گه‌ڵیدا نووسیویه‌تی: "كاتێك خوا له‌گه‌ڵتدا بێت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت راتگرێت، سوپاس باوكه گیان بۆ ئه‌و وانانه‌ی فێرت كردم".
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پاڵه‌وانه، هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان كرد.
TWENTY NINE AND ZERO.
— UFC Europe (@UFCEurope) October 24, 2020
? @TeamKhabib with an ALL-TIMER of a performance! #UFC254
?️ #InAbuDhabi | @VisitAbuDhabi pic.twitter.com/iV30m8zVh1