وەزیری دەرەوەی سوریا سبەی سەردانی تورکیا دەکات

سبەی، وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد شەیبانی، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە  دۆخی سووریا تاوتوێ دەکات.

سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردەوە،  ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە سبەی چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025،  سەردانی تورکیا دەکات.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، بڕیارە شەیبانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆببێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سوریا و پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان تورکیا و سووریا تاوتوێ بکرێن.

 
Fly Erbil Advertisment