نهێنییه‌ك له باره‌ی تووشبوونی حه‌بیب به ڤایرۆس ئاشكرا بوو
راهێنه‌ری حه‌بیب: حه‌بیب خراپترین دۆخی له كاروانی وه‌رزشی خۆی تێپه‌ڕ كرد
ئاژانسێكی رووسیا ئاشكرای كردووه كه حه‌بیب نوورمحهدۆڤ دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تووشی ڤایرۆس و نه‌خۆشی بووه و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا به‌هۆی خراپی شوێنی كه‌مپ و مه‌شق و راهێنانه‌كانیان نه‌خۆش كه‌وتوون.
حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤ پاڵه‌وانی رووسیا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ توانی لە گەیجی پاڵه‌وانی ئەمەریکی بباتەوە و ۲۹ بردنەوە و به‌بێ هیچ دۆڕانێك تۆمار بكات و پاریزگاری لە نازناوی جیهانی کێشی ۷ کیلۆگرام کرد.
خاڤێر مێندێز راهێنه‌ری مه‌كسیكی حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (تاس)ـی رووسی ئاشكرای كرد كه له دوو هه‌فته‌ی رابردوو ره‌وشێكی خراپیان له شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارات تێپه‌ڕكرد كه پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه چوو.
خاڤێر مێندێز گوتیشی: حه‌بیب خراپترین كه‌مپی مه‌شقی له كاروانی وه‌رزشی خۆی تێپه‌ڕكرد، دوو هه‌فته پێش ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه حه‌بیب تووشی جۆره ڤایرۆسێك بوو، به ته‌واوه‌تی نه‌خۆشی خست، دواتر به‌شێك له ئه‌ندامانی دیكه‌ی شانده‌كه نه‌خۆش كه‌وتن.
خاڤێر مێندێز كه شوێنی باوكه كۆچكردووه‌كه‌ی حه‌بیبی گرته‌وه و بووه راهێنه‌ری پاڵه‌وانه موسڵمانه رووسه‌كه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه، حه‌بیب پێی گوتم بێخه‌مبه ره‌نگه په‌نجه‌كانم بشكێت به‌ڵام هۆشی خۆم له ده‌ست ناده‌م و خۆم به‌ده‌سته‌وه ناده‌م تا شكست به ركابهرهكهم نه‌هێنم.
حه‌بیب دوای ئه‌وه‌ی بووه پاڵه‌وان له كێشی خۆی، له دوای یارییه‌كه‌ی وازهێنانی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه راگه‌یاند و گوتی: "چیدیكه به‌بێ ئاماده‌بوونی باوكم شه‌ڕ ناكه‌م و وازهێنانیشم له‌یاریكردن له‌سه‌ر داوای دایكمه كه پێشتر به‌ڵێنم پێداوه وازبهێنێم: "دایكم گوتی باوكتم له‌ده‌ستدا، نامه‌وێ تۆشم له‌ده‌ستبچێ"
