پێنج پرۆژەی کارەبا بە 181 ملیۆن دینار لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن

لەماوەی 50 رۆژدا

K24 - هەولێر

پێنج پڕۆژەی کارەبا لەسەر بودجەی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سلێمانی، بە بڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 25-10-2020) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پڕۆژەکان بە بڕی 181 ملیۆن و 469 هەزار دینار لە سلێمانی لەماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ دەکرێن.

جۆر و شوێنی پڕۆژەکان بەپێی راگەیەندراوەکە:

  •  دانانی محەویلەی 250 كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری 281.
  • دانانی محەویلەی موساعد 400 كەی ڤی ئەی بۆ محەویلەی/1 فیدەری 214/ وێستگەی سیناعی.
  • دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور.
  • دانانی 3 محەویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەڕەكی خاك لە فیدەری 110 راپەڕین/وێستگەی راپەڕین.
  •  دانانی 2 محەویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری 332 لە راپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری 332.