"كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه"
"به‌هۆی كۆرۆنا توانای جه‌سته‌یی دابه‌زیوه"
رۆژی سێشه‌ممه چاره‌نووسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌باره‌ی به‌شداریكردن له یاریه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌رده‌كه‌وێت.
تۆڕی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كراون هێشتا پۆزه‌تیڤه به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له دوو رۆژی داهاتوو كریس به‌یه‌كجاری له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگاری ببێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ ده‌ربچێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌م دۆخه بۆ كریس خراپ نییه چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی نێگه‌تیڤیش بێت نه‌یده‌توانی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ڤیرۆنا یاریی بكات به‌هۆی دابه‌زینی توانای جه‌سته‌ییه‌كه‌ی.
یوڤێنتۆس به‌هیوایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه و به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئاماده‌بێت.