"سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێی رۆناڵد كومان ده‌كات"
"پێشبینی ده‌كرێت 4 تا 12 یاری سڕ بكرێت"
بارسێلۆنا به بڕیاری رۆناڵد كۆمان ئه‌مڕۆ مه‌شق و راهێنانی ئه‌نجام نه‌دا و پێشبینیش ده‌كرێت راهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه‌كه به‌هۆی قسه‌كانی سزا بدرێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه دوای دۆڕاندنی یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بڕیاریدا ئه‌مڕۆ مه‌شق و راهێنانی به كۆمه‌ڵ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان پشوو بده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه لێدوانه توونده‌كانی رۆناڵد كۆمان دژی ناوبژیوان و ڤار هه‌ڕه‌شه له‌و راهێنه‌ره ده‌كات و ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی سزاكانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سڕ بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر كۆمان به‌پێی یاسا له سنووری ره‌خنه‌كان لایدابێت بۆ چوار تا دوازده یاریی سڕ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ سزادان به پێبژاردنی سێ هه‌زار یۆرۆ.
رۆناڵد كومان دوای ئه‌وه‌ی له یاریگه‌ی كامپ نوو له كلاسیكۆ دۆڕان، گوتی: هه‌میشه ناوبژیوانه‌كان دژی بارسێلۆنا، زوڵمان لێده‌كه‌ن و بڕیاری لێدانی پێاڵتییهكهش نادروست بوو.
