لە کابینەی نۆیەم 239 قوتابخانەی نوێ دروست کراون و 2114ـی دیکەش نۆژەنکراونەتەوە

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، 239 قوتابخانەی نوێ لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروست کراون و 2114 قوتابخانەی دیکەش نۆژەنکراونەتەوە.
بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، یەکێک لە کارە هەرە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و گرنگیدان بووە بە ژێرخانی کەرتی پەروەردە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەندان بۆنەدا جەختی کردووەتەوە، وەک حکوومەت بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی دیکە.
دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان لە کابینەی نۆیەم:
- قوتابخانە نوێیەکان: 239 قوتابخانە دروست کراون.
- زیادکردنی پۆلی خوێندن: 629 پۆلی خوێندن زیاد کراون.
- نۆژەنکردنەوە: 2,114 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە.
- پڕۆژەی بەردەوام: 14 قوتابخانە و باخچە لە جێبەجێکردندان.
- خوێندن بۆ هەمووان: 33.3 هەزار منداڵی سەر شەقام خراونەتە بەر خوێندن.
گەشەپێدان لە خوێندنی باڵا
کەرتی خوێندنی باڵا بەشێکی گرنگی دیکەی پلانی کاری کابینەی نۆیەم بووە، کە تێیدا هەوڵدراوە بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن و دامەزراندنی ناوەندی ئەکادیمی نوێ.
- دامەزراوەی نوێ: 2 زانکۆی نوێ دروست کراون.
- کۆلێژ و پەیمانگا: 21 کۆلێژ و پەیمانگا دامەزراون.
- بەشی زانستی نوێ: 143 بەشی زانستی کراونەتەوە.
ئاسانکاری و داشکاندن لە کرێی خوێندن
حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری داوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی خوێندن و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ چین و توێژە جیاوازەکان، لەوانە:
لێخۆشبوونی 100% لە کرێی خوێندن:
- سێ یەکەمەکانی زانکۆ: کرێی خوێندنی ماستەر بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆکان کە دانەمەزراون.
- قوتابیانی چاکسازییەکان: ئەو قوتابیانەی لە چاکسازییەکان سزادراون.
- منداڵانی زیندانییانی سیاسی: کرێی خوێندن بۆ یەکێک لە منداڵانی زیندانییانی سیاسی.
- کەسوکاری پێشمەرگە: کرێی خوێندنی پاراڵێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابییانەی کەس و کاری پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەرن.
کەمکردنەوەی تێچووی خوێندن:
- زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان: داشکاندنی 5% - 20% لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان.
- خوێندنی پارالێڵ و ئێواران: کەمکردنەوەی 45% لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، و 50% بۆ ئەو قوتابییانەی ئەندامی هەمان خێزانن.
- قوتابخانە تایبەتەکان: داشکاندنی 10% - 25% لە خوێندنی قوتابخانە تایبەتەکان لە ساڵی 2020.