بایدن و ترەمپ ھەڕەشە لە یەكتر دەكەن
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ھەڵبژاردن، بانگەشە گەرمتر دەبێت
K24 – ھەولێر
بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا تادێت گەرمتر دەبێت و ترەمپ و بایدنیش ھەڕەشە لە یەكتر دەكەن. جۆبایدن دەڵێ "ئه‌مەریكییه‌كان سه‌رۆكێكی بازرگان هه‌ڵنابژێرن"، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "خەڵك دەنگ بە سەرۆكێكی بەھێز دەدەن".
له میانه‌ی به‌شداریكردن له كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا جۆبایدن كاندیدی دیموكراته‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و دڵنیایه گه‌لی ئه‌مەریكا ده‌نگی پێده‌ده‌ن ده‌بێته 46مین سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و گوتیشی "ئه‌مەریكییه‌كان له ره‌فتاره‌كانی تره‌مپ بێزران".
بایدن ئاماژەی بەوەشكرد "ئه‌وه‌ی له ماه‌وه‌ی 4 ساڵی رابردوودا لە ئەمەریكا روویداوه جارێكی دیكه رووناداته‌وه و تره‌مپ نه‌یتوانیوه له هیچ كارێكدا له وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت".
دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی دیموكراته‌كان له میانه‌ی به‌شداریكردن له كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ویلایه‌تی فلۆریدا رایگه‌یاند، دڵنیایه كه ئه‌مەریكییه‌كان ده‌نگی پێده‌ده‌ن و هه‌رگیز گه‌لی ئه‌مەریكا ده‌نگ به "جۆبایدنی خه‌واڵو نادەن".
تره‌مپ، گوتیشی "هاووڵاتیان ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان به به‌هێزترین سه‌رۆك، ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش گرنگترین كارە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
رۆژی 3ی نۆڤه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له ئه‌مەریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی كۆنگرێس ئه‌نجام ده‌درێت. تا ئێستاش زیاتر له 53 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مەریكی له ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌دا ده‌نگیانداوه.