عێراق..ڕۆژانه هه‌شت جار ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته سه‌ر كارمه‌ندانی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق

ده‌ستدرێژی و هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان له عێراق و شكاندنی كه‌سایه‌تییان، بووه‌ته دیارده و ڕۆژانه به به‌رچاوی گشتییه‌وه، ڕووداوی بێڕێزكردن به‌رانبه‌رییان ده‌بینرێت؛ هاوكات چاودێران و شاره‌زایان پێیان وایه، شكاندنی كه‌سایه‌تیی هێزه ئه‌منییه‌كان، شكاندنی كه‌سایه‌تیی عێراقه و له دوای ساڵی 2003ـوه، به‌رده‌وام ئه‌م ڕووداوانه ده‌بینرێن.
یه‌كێك له قێزه‌ونترین و بێبه‌هاترین دیاره كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و به ئاشكرا ده‌بینرێت، ده‌ستدرێژی و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و شكاندنی كه‌سایه‌تییانه به به‌رچاوی گشتییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌كوو شاره‌زایان و چاودێران ده‌ڵێن، نه‌مانی سه‌روه‌ری و له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003 و قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن گرووپ و هێزه ملیشیا و تایه‌فه‌گه‌رییه‌كان.
قوربانی سه‌ره‌كی ده‌ستدرێژی و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، كارمه‌ندانی هاتوچۆن و له كاتی ئه‌ركدا له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه، ڕووبه‌ڕووی زۆرترین شه‌ڕپێفرۆشتن و سووكایه‌تیپێكردن بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییان له به‌رده‌م گشتیی عێراقیش بشكێت و حیسابیان بۆ نه‌كرێت.
چوارشه‌ممه، 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ تاوه‌كوو ئێستا، 74 كه‌س له لایه‌ن دادگاكانی عێراقییه‌وه به تۆمه‌تی هێرشكردن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ دادگایی كراون و سزا دراون.
ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی عێراق كه ڕووبه‌ڕووی هێرشكردن و ده‌ستدرێژیكردن بوونه‌ته‌وه، ته‌نیا 74 نین، به‌ڵكوو سه‌دانیشیان تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و یاسا و ڕێكاره فه‌رمییه‌كان و له ڕێگه‌ی عه‌شایه‌رییه‌وه چاره‌سه‌ر كراون و تۆمار نه‌كراون.