تۆم باراک: سەردانەکەم بۆ حەسەکە نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە، کە باس لەوە دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری چەند کۆبوونەوەیەکی کردووە، بەرژەوەندییە ئەمنی و نیشتمانییەکانی تورکیا بخاتە مەترسییەوە.

چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، سەردانی حەسەکەم کرد، بۆئەوەی چاودێری پێشکەوتنەکان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی سووریادا بکەم."

ئاماژەشی داوە، "ئەم ڕێککەوتنە گرنگییەکی زۆری هەیە، نەک تەنیا بۆ سەقامگیری و ئاسایشی سووریا، بەڵکوو بە هەمان شێوە بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی تورکیا و ئەمەریکاش."

تۆم باراک دەشڵێت: گەشتەکەم لە حەسەکە بە شەفافیی و بە ڕۆحیەتێکی پتەو بۆ سەقامگیریی ناوچەیی، هەماهەنگی دژەتیرۆر و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەڕێوەچوو، کە هەموویان ڕاستەوخۆ خزمەت بە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکانی تورکیا دەکەن.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، "هەر ئاماژەیەک لەبارەی ئەوەی سەردانەکەی بۆ حەسەکە بەشداری لە چالاکییەک کردووە کە لە دژی بەرژەوەندییەکانی تورکیا یان یەکپارچەیی خاکی سووریا لاواز دەکات و هەر تۆمەتێک باس لە نەخشە ڕێگایەکی لەو جۆرە دەکات کە من بەشداری کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیەک کردووە بە تەواوی بێ بنەمان."

باراک دەشڵێت: "ئەرکی من بریتی لە پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاریکاری کە هەڕەشە سنووربەزێنەکان کەم دەکەنەوە و پشتگیری لە ئامانجە گەورەکەی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکەن."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment