راگهیهندراوێك له ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێرهوه
له سبهی شهوهوه ئهم بڕیارانه جێبهجێ دهكرێن
K24 – ههولێر:
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر، ئهمڕۆ بۆ تاوتوێكردنی رهوشی كۆرۆنا و زۆربوونی حاڵهتهكانی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا كۆبوویهوه. له كۆبوونهوهكهدا ژمارهیهك بڕیاری نوێ دهركران. بڕیار درا له سبهی شهو كاتژمێر (12)هوه كار بهم بڕیارانه بكرێت و ههر كهسێك پابهند نهبێت و سهرپێچی بڕیارهكان بكات، رێكاری یاسایی له دژی دهگیرێتهبهر.
دهقی راگهیهندراوی كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆی ژووری ئۆپهراسیۆنهكانی پارێزگای ههولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بهسهرپهرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و ئەندامانی ژووری پۆپەراسیۆن و سەرجەم قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر كۆبوهوه، کۆبوونەوە بەپشتبەستن بە بەیانی ژمارە(52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم: لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، راسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
دووەم: دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک رەچاووی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، رێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.
سێیەم: پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێكارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
چوارەم: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و رێكارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم: ئەم شوێنانە دادەخرێن:-
(هۆڵهكانی ئاههنگ گێران، هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومییەکان، سەرجەم چالاکی خولە وەرزشییەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
شەشەم: ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایڤ، ئاههنگی شهوانەی یانەکان)
حەوتەم: (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.
هەشتەم: هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، لهههرشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه) رێنماییه تهندروستییهكان و رێكارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبهجێ نهكرێت، دهست بهجێ ئهم شوێنه رێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.
نۆیەم: هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت رەچاووی رێكارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، رێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دەیەم: بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
یانزەهەم: داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە رابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بەهیچ شیوەیەک رێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.
دوانزەهەم: سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، رێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.10.25