ئەمڕۆ چەند بلۆکێک لە سنووری شارۆچکە بنەسڵاوە دەکرێنەوە

شارەوانی بنەسڵاوە ڕایگەیاند، دەستکرا بە دانانی سەرە بلۆک لە گەڕەکێکی سنووری شارۆچکەی بنەسڵاوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی ئۆکتۆبەری 2025، شارەوانی بنەسڵاوە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گەیاندنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی زیاتر بۆ گەڕەکە نوێکانی هەولێر و دەوروبەری، دەستکرا بە دانانی سەرە بلۆک لە گەڕەکی گڕەسووری سنووری شارۆچکەی بنەسڵاوە.

پرۆژەکە لەلایەن شارەوانی شارۆچکەی بنەسڵاوەوە سەرپەرشتی دەکرێت و وەک قۆناغی یەکەم، بۆ بەشێکی زۆری زەوییەکانی کەرتی گەڕەکە سەرە بلۆک دانرا.

هەروەها هەردوو شارۆچکەی دارەتوو و بنەسڵاوە تەنیا گەڕەکی گڕەسووریان لەنێواندا مابوو بۆ ئەوەی بە یەک بگەن و بەمەش ئەو نێوانە نامێنێت و ژمارەی گەڕەکەکانی هەولێر دەبێتە 151 گەڕەک.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment