سەربازێکی سەرخۆشی رووسی دیواری فڕۆکەخانەیەکی لێ دەبێت بە دەرگا

بە تانکێکەوە خۆی دەکێشێت بە دیواری فڕۆکەخانەکە

K24-  هەولێر:

سەربازێکی سەرخۆشی رووسی تانکێکی سەربازیی بە خێرایی 55 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەدات لە دیوارێکی فڕۆکەخانە و دەیڕوخێنێت.

لە کامێرای چاودێریی فڕۆکەخانەی ڤۆلگۆگراد رووداوەکە تۆمار کراوە و تێیدا دەرکەوتووە، تانکەکە چەند جۆرێک چەکی قورسی هەڵگرتووە.

سەربازەکە ناوی ئەلێکساندەر ژێرێبستۆڤە و تەمەنی 29 ساڵە و لە ئێستادا دەستگیر کراوە.

The Sun