بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی و مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکانی کردووەتەوە کاری لەپێشینەی، بە هەوڵەکانی حکوومەت و هەڵمەتەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی توانراوە، لە دوو ساڵی رابردوودا ئاستی هۆشیاری خەڵک لەبارەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر بەرزبکرێنەوە و رێژەی بەکارهێنان کەم بکرێتەوە.
بەردەوام حکوومەت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتی نیشتمانی ئەنجام دەدەن و هۆشیاری و بڕوشەر بڵاودەکەنەوە.
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان سنوور ئالانی ئامارەکانی دوو ساڵی ڕابردوو واتە ساڵانی 2023 و 2024 تان بۆ ڕوون دەکاتەوە، چونکە هێشتا ئاماریی کۆتایی 2025بڵاونەکراوەتەوە. بە ژمارە ئاماژە دەدات کە چۆن توانراوە ڕێژەی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر کەم کراوەتەوە.