عێراق لە بانگەشەی هەڵبژاردندایە، بەڵام دانیشتووانی دیوانییە بە سوتاندنی تایە وەڵام دەدەنەوە

هاووڵاتییان لە پارێزگای دیوانییە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی، ڕژانە سەر شەقامەکان و چەند تایەکیان سوتاند.
هەینی 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، پەیامنێری کوردستان24، گوتی: ئه‌مشه‌و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دیوانییه‌ی باشووری عێراق، هاووڵاتییان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانیش بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وەک لە گرتەڤیدۆیەکان بەدیار کەوتووە، هاووڵاتییان دروشمی جیاواز ده‌ڵێنه‌وه و تایه له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كاندا ده‌سوتێنن.
ئه‌م خۆپیشاندانه له كاتێكدایه كه عێراق له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندایه و لایه‌نه‌كان دروشمی جیاواز بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك دەڵێنەوە.