ترەمپ هەڕەشە لە چین دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: لە چین هەندێک جمووچووڵی نامۆ دەستی پێکردووە، ئەمەش شەڕانگێزی ئەو وڵاتە نیشان دەدات و هەستی دوژمنکارانە دروست دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکی لە سۆشیەل ترووس بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: هەندێک کاری زۆر نامۆ لە چین ڕوودەدەن، دەبنە هۆکاری دروستبوونی هەستی دوژمنکاری، چین پەیام دەنێرێت بۆ وڵاتان، داوای کۆنترۆڵکردنی هەموو پێکهاتەکانی هەناردەی بەرهەم دەکات، تەنانەت ئەو بەهەمانەشی دروستکراوی ئەو وڵاتەش نەبن.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا کەس کارێکی لەم شێوەیەی نەکردووە و بەنبینیوە، بە ڕاستی ئەم ڕەفتارەی چین هەڵئاوسان لە بازاڕدا دروست دەکات، بارودۆخەکە بۆ هەموو وڵاتان قورس دەکات، بە تایبەتی بۆ چین.

هەروەها دەڵێت؛ بەشێک لە وڵاتان نیگەرانی خۆیان لە بارەی ئەم هەستە دوژمنکارانەیەی چین دەربڕیوە، لە شەش مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین زۆر باش بووە، بەڵام ئەم هەنگاوەی چین لێکەوتە خراپ لە دوای خۆی جێدەهێڵێت، بۆیە ڕێگە نادەم چین بازاڕ قۆرخ بکات و دەستی بە سەریدا بگرێت، لەوە دەچێت، ئەمە پلانی لە مێژینەی ئەو وڵاتە بێت، بێگومان ئەوەش هەنگاوێکی ناڕاست و دوژمنکارانەیە، ڕێگە نادەم چین، جیهان کۆنترۆڵ بکات.

ترەمپ باسی لەوەشکردووە، ئەمەریکا هەستی قۆرخکاری هەیە، کە زۆر بەهێزترە لەوەی چین، بەڵام من نامەوێت ئەو بژرادەیە جێبەجێ بکەم، هیچ هۆکارێکیش نییە تاوەکوو ئەم کارە بکەم، ئەو پەیامەی، چین بۆ وڵاتانی ناردووە دوور و درێژە، زۆریش تایبەتە، تا ئێستا بارودۆخەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بووە، بەڵام ئیتر ئاسایی نیە، لەم بارەیەوە هیچ قسەم لەگەڵ سەرۆکی چین نەکردووە، بەڕاستی ئەم هەنگاوەی چین چاوەڕوان نەکراو بوو، نەک تەنیا بۆ من، بەڵکو بۆ گشت سەرکردەکانی جیهانی ئازاد مایەی سەرسوڕمانە.

هەروەها بڕیاربوو لە دوو هەفتەی داهاتوودا، لە میانەی دیداری هاوکاریی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن لە کۆریای باشوور لەگەڵ سەرۆک " شی " کۆببینەوە، بەڵام ئێستا هیچ هۆکارێکم نییە بۆ ئەو دیدارە، دوای سێ هەزار ساڵ لە شەڕ و ئاڵۆزی و کوشتن، خەریکە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست دێتەدی، لەم کاتەدا نامەکەی چین گونجاو نەبوو، دەپرسم ئایا ئەم بەروارە بە ڕێککەوت بوو؟ بە پشت بەستن بەو فەرمانە دوژمنکارانەیەی چین دەیڵێت، من کە سەرۆکی ئەمەریکام دەبێت لە ڕووی داراییەوە وەڵامیان بدەمەوە و ڕێگە بە قۆرخکاری نادەم.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، لە بەرانبەرهەرهەنگاوێک بۆ قۆرخکردن، ئێمە دوو هەنگاومان دەبێت، لەو باوەڕەشدا نیم بارودۆخەکە بگات بەو ڕادەیە، بەڵام لەوانەشە ڕووبدات، وەک هەموو ڕووداوەکانی دیکە لەوانەیە کاتی هاتبێت، ڕەنگە باجەکەی بە ئازار بێت، بەڵام بۆ ئەمەریکا زۆر باش دەبێت، یەکێک لەو سیاسەتانەی کە ئەمەریکا پەیڕەوی دەکات زیادکردنی باجی گومرگییە لە سەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی چین بۆ ئەمەریکا، لە کۆتاییشدا نووسیویەتی، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە".

 
 
Fly Erbil Advertisment