كریستیانۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تووشی كێشه‌ی زیاتر بوو
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێده‌كات
وه‌زیری وه‌رزشی ئیتاڵیا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له كریستیانۆ رۆناڵدۆهی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ده‌كات و ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه چیتر پێشێلی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌كات.
ڤینشینزۆ سپادافۆرای وه‌زیری وه‌رزشی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه سه‌رپێچی له رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كردووه و له كه‌ره‌نتینه هاتۆته ده‌ره‌وه.
ڤینشینزۆ سپادافۆرا ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیتاڵیا هه‌وڵی داوه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پۆزه‌تیڤه‌وه به ساخته بۆ نیگه‌تیڤ بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ بكات.
وه‌زیری وه‌رزشی ئیتاڵیا گوتیشی: رۆناڵدۆ له كه‌ره‌نتینه هاتۆته ده‌ره‌وه و چه‌ندانجار ماڵه‌وه‌ی جێهێشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ته‌ندروستی ده‌ورووبه‌ری بدات، بۆیه ئێمه ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی سزای ده‌كه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا هێشتا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێنه‌په‌ڕاندووه و 30 كاتژمێری دیكه‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختی ئه‌وه‌ی هه‌بێت پشكنینه‌كانی ببێته نێگه‌تیڤ و به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بكات.