لە عێراق هەڕەشەی بە بیابانبوون زیادی کردووە
به‌بیابانبوون به هه‌موو هێزه‌كه‌یه‌وه به‌رۆكی عێراقی گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ڵمه‌تێكی بڕینه‌وه‌ی درخت و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له به‌غدای پایته‌خت تادێت ئه‌و دیارده‌یه ڕوو له زیادبوونه و وێڕای كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و شاره، بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان و گۆڕینی ڕووبه‌ری سه‌وزایی به یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌رده‌وامه. پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتداران درێژ ده‌كه‌ن و هۆشداریش له ئایندهی ژینگه‌ی عێراق ده‌ده‌ن.
هاووڵاتییەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، كاتی خۆی ڕووبه‌ری ماڵه‌كه‌مان 450 مه‌تر بوو و بینایه‌ی خانووش بچووك بوو، زۆرترین ڕووبه‌ری كرابووه پارك، باخچه‌یه‌ك له‌پێشه‌وه و باخچه‌یه‌كیش له‌پشته‌وه هه‌بوو، ئێستا به‌داخه‌وه دوای2003 باڵەخانەی نوێ شوێنی پاركه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: شێوازه‌كانی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان لێکۆڵینەوەی بۆنهكراوە، خراپترین شتیش له به‌غدا ئه‌وه‌یه، ئێستا پایته‌خت به ده‌ست به‌بیابانبوونه‌وه گرفتارە و كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه.
نه‌بوونی یاسایه‌كی توند بووه‌ته هۆكارێك بۆ جینۆسایدكردنی دره‌خت له عێراق، به‌گوته‌ی پسپۆڕانیش، رێگریكردن له به‌بیابانبوون پێویستی به سه‌دان ملیۆن دیناره، به‌تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌خت.
عه‌لی به‌یاتی، شاره‌زای ژینگه‌ی عێراق گوتی: پێویسته به یاسا پارێزگاری له دره‌خته‌كان بكرێت، كه جه‌خت له حه‌رامكردن و بهتاوانكردنی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان بكاته‌وه. چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و دره‌ختانه تاكه شت بن كه له‌داهاتوودا له‌پێناویاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئۆكسجین ده‌جه‌نگین، ئه‌مڕۆ عێراق به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به 400 ملیۆن دره‌خته، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له به‌بیابانبوون بكرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نامۆیه له‌و بارهتهدا، هه‌ندێك لایه‌نی حكوومی دره‌خته به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بڕنه‌وه و له‌شوێنی ئه‌و دارخورمای هاورده‌كراو ده‌ڕوێنن، نرخی هه‌ر یه‌كێك له‌و دارخورمایانهش ده‌گاته نیو ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا تێچووی دره‌ختی ئاسایی له 20 هه‌زار دینار تێپه‌ڕ ناكات.