بەریتانیا لە کریسمس هەواڵێکی خۆش لەبارەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

ڤاکسینی کۆرۆنا لە بەریتانیا بەرهەم دێت

K24- هەولێر:

ئادریان هیل، پرۆفیسۆر و سەرۆکی توێژینەوەی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا رایگەیاند، پێش سەری ساڵ و لە ماوەکانی کریسمس، ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر پزیشکان و تووشبووان دابەش دەکەین.

راشیگەیاند، هێشتا تاقیکردنەوەکان بە تەواوی کۆتاییان نەهاتووە، بەڵام وەکو حاڵەتێکی لەناکاو، ڤاکسینەکە دەدەینە ئەو تووشبووانەی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ساڵی 2021، هەموو خەڵکی بەریتانیا بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکوترێن.

ئادریان دەڵێت، دەیان کارگە خەریکی دروستکردنی ڤاکسینەکە دەبن و ملیارەهای لێ بەرهەم دەهێنن.

لە بەریتانیا 895 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش 44 هەزار و 998 کەس گیانیان لەدەستداوە.

The dailymail