پێكدادانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و سوپای پاكستان بهردهوامه

پێکدادان و ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزی پاسهوانی سنووری پاکستان لە سێ پارێزگای ناوچە سنوورییەکان بەردەوامە و کوژراو و بریندار هەن.
شەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەحیدوڵڵا محەممەدی، گوتەبێژی فەیلەقی 201ـی چهكدارانی تاڵیبان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: هێرشەکان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی پاکستان وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەیە کە سوپای ئهو وڵاته پێنج شەممەی ڕابردوو بۆ سەر کابول ئەنجامی دا.
وەحیدوڵڵا محەممەدی باسی لەوەش کردووە، هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی سنووری ویلایەتی کانەر و نەنگەرهای بووە کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
گوتەبێژی فەیلەقی 201ـی چهكدارانی تاڵیبان ئاماژەی بەوەش داوە، هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان هۆکاری ئەوە بوو تاڵیبان لە بەرانبەردا وەڵامی توندی هەبووه، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکاندا.
هاوكات سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئهفغانستان ئهم شهو باسیان لەوە کرد، ڕووبەڕووبوونەوە و پێكدانانهكان نزیکەی دوو کاتژمێرە بەردەوامیان هەیە. سەبارەت بە زیانەکانیش تا ئێستا دیار نییە چەند کەس کوژراون و برینداربوون.
بە گوێرەی ڕاگهیهنراوێكی سوپای پاکستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان زیاتر لە 500 کەس کوژراون، لە نێوشیاندا 311 سەرباز و 73 پۆلیس هەن.