وەزیری ئەوقاف: پەیمانگای ئەزهەر لە عێراق تەنیا لە هەولێر هەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی ئۆکتۆبەری 2025، دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف بۆ کاروباری ئاینیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگای ئەزهەر و پێشنوێژ و وتاربێژان گوتی: دڵخۆشین بە دانانی بەردی بناغەی پەیمانگای ئەزهەر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتەوە دانرا.

پەیمانگای ئەزهەر لە ئاستی عێراق تەنیا لە هەولێر هەیە، ئێستا زیاتر لە 350 قوتابی هەیە و لە هەمانکاتیشدا 82 قوتابی لە زانکۆی مەشێخەی ئەزهەر دەخوێنن، لە بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا.

دوای دانانی ئەم بەردی بناغەیە بەماوەیەکی کەم باڵەخانەکەی تەواو دەبێت و بەشی زانستیی و بەشی کچانیش لە پەیمانگای ئەزهەر دەکرێتەوە.

مامۆستایان لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو شەونخونی زۆریان کرد، تاکوو پلەی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، لەسەرەتای دروست بوونی ئەم پەیمانگایە لەچەند مامۆستایەک کۆبووینەوە بۆ ئەوەی شوێنێک دروست بکەین بۆ پێگەیاندنی مامۆستایان. خۆشبەختانە سەرۆک وەزیران مسەرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی کە ئەو باڵەخانەیە دروست بکرێت.

ئەو مامۆستایانەی کە وانەیان دەگووتەوە ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئەم سەرکەوتنە بەدەست بێت.

ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە پێکەوەژیان و مافی مرۆڤ و خۆشەویستی نیشتمان و یەکتر قبوڵکردن هەیە، ئەوانەمان زیاد کردووە بۆ  بابەتی زانستە شەرعییەکان. ئەو مامۆستانە، هەر وەک باب و باپیرانمان خزمتی کۆمەڵگا و ئاینیی خۆیان دەکەن.

 
 
 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment