په‌رله‌مان وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سند كرد
به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا به ده‌نگی (82) په‌رله‌مانتار، ده‌قی ئه‌و وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سند كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێكران، له‌وانه خستنه‌ڕووی پێشنیازی یاسای "پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق"، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی پێشنیازی یاسای "به‌ڕێوبردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق و تاوتوێكردنی پرسی دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان "عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح" له لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له دانیشتنی رۆژی (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) خستبوویه‌ڕوو له وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران.
له كۆتایی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌دا، به ده‌نگی (82) په‌رله‌مانتاری كوردستان، ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم په‌سند كران.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كلیك لێره بكه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مان پێشكه‌شیكرد، كلیك لێره بكه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كلیك لێره بكه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابووری كلیك لێره بكه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كلیك لێره بكه