ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ده‌دات
ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتنی ژماره (15)ی له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری "كوردستان24"، له به‌غدا رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "حه‌سه‌ن كه‌عبی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و (170) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێیدا ئاماده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، هاتووه: "له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".