سبه‌ی باس له هه‌مواری مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كرێت
دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی "لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری عێراق" دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات و پرسی هه‌موواری مادده‌ی (140)ـی ده‌ستووری عێراق تاوتوێ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكرد، سبه‌ی چوارشه‌ممه "لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستووری عێراق" دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باسی هه‌موواری مادده‌ی (140) بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه سبه‌ی كاتژمێر (10:00)ـی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی (هه‌ولێری پایته‌خت)، له هۆڵی تایبه‌ت به نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مادده‌ی (140)ـی ده‌ستووری عێراق، پرسی دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی له سنووری پارێزگاكانی دیاله، نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین گرتووه‌ته خۆی. به گوێره‌ی مادده‌كه، ئه‌و پرسه به سێ قۆناغ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا ره‌وشی پارێزگاكه ئاسایی ده‌كرێته‌وه. له قۆناغی دووه‌مدا سه‌رژمێری گشتیی ئه‌نجام ده‌درێت و له قۆناغی سێیه‌مدا ده‌بێت راپرسی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی مادده‌كه، تا (31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2007)، واته له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ دوای په‌سندكردنی ده‌ستوور، جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرا و یونامی له عێراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ی درێژكرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا جێبه‌جێ نه‌بوو و دواتر یونامی هیچ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی دیاری نه‌كرد.