بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

ئاهەنگەکەی ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، کە بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای کەرنەڤاڵی هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای هەولێر دێت، کە بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پارتی، بانگەشەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد.

لە ئاهەنگی دەستپێکردنی بانگەشەی لیستی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق، کە لەهەولێر بەڕێوەچوو، جگە لە كاندیدانی پارتی، ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پارتی ئامادەی کەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ پشتیوانی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.

نوێدەکرێتەوە...

 

 
 
 

Fly Erbil Advertisment