بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی دیکەی راگەیاند

فێران تۆرێس بە پێکانەوە گەڕایەوە

بارسێلۆنا پێکانی فێران تۆرێس یاریزانی یانەکەی راگەیاند و لەوانەیە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش بێت.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا پێکانی فێران تۆرێس یاریزانی یانەکەی راگەیاندووە، کە ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت و گەڕایەوە یانەکەی، بلاوگرانا رایگەیاندووە فێران تۆرێس لە ماسوڵکەکانی قاچی چەپی تووشی کرژبوون بووە، بەڵام هیچ پێکانێکی نییە و یاریزانەکە پێویستی بە چارەسەرێکی کەمە لە چەند رۆژی داهاتوودا'.

خاڤی میگێل رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فێران تۆرێس پێکانەکەی شتێکی وانییە و ئەگەر داببڕێت لەوانەیە تەنیا لە یاریی جیرۆنا بێبەش بێت.

 
Fly Erbil Advertisment