کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: 292 پێشێلکاریی تۆمار کراون

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری پێشێلکار یەپڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تاوەکوو ئێستا 292 پێشێلکاریی پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار کراون و پێبژاردنی داراییان بۆ کراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، پێشێلکارییەکان، 92ـیان کاندیدی پیاو بوون و 42ـیشیان ئافرەت بوون، هاوكات لەگەڵ پێشلێكاری له 54 دروشم.
ڕۆژی هەینی، 3ـی تشرینی یەکەم، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و بڕیارە تا هەشتی تشرینی دووەم بەردەوام بێت.
هەروەها زیاتر لە حەوت هەزار کاندید پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق.