پشکنینێکی نوێی کۆرۆنا گۆڕانکاری لە کاریگەری کۆرۆنا دەکات

لە ماوەی یەک خولەک ئەنجامەکە دەردەخات

K24- هەولێر:

پسپۆڕانی بەریتانیا خەریکی بەرهەمهێنانی پشکنینێکی کۆرۆنان، لە ماوەی یەک خولەک ئەنجامەکەی دەردەخات.

پشکنینەکە لە رێگای هەناسەوە دەبێت کە پێشتر بۆ رەبۆ و ئەنفلوەنزا بەکارهاتووە.

ئامێرەکە چەند ماددەیەکی کیمیایی دەستنیشان دەکات کە لەو کەسانە بوونیان هەیە کە کۆرۆنایان هەیە.

ئەگەر ئەم ئامێرە بە سەرکەوتویی بەرهەمبهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ ئابووری وڵات و کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا دەبێت.

هەروەها، تێچووی ئەو پشکنینە بە بەروارد بە پشکنینەکانی دیکە زۆر کەمە.

ئیما برۆدریک لە زانکۆی کاردیف کە سەرۆکی توێژینەوەکەیە لەوبارەوە رایگەیاند، لە ئێستا کار لەسەر دوو پشکینی کۆرۆنا دەکەین، ئەوەی لە رێگای هەناسە ئەنجام دەدرێت، پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

The DailyMail