نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی ئەمڕۆی نەوت
K24- هەولێر:
بەهۆی داخستنی چەند کێڵگەیەکی نەوت لە مەکسیکۆ بەهۆی مەترسی تۆفان و زریان، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی برێنت 75 سەنت بەرزبووەوە، بووە 41 دۆلار و 21 سەنت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیلی تێکساس، بە 29 دۆلار و 57 سەنت بەرزبووەوە.
نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبووەوە، بەڵام زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و زیادبوونی بەرهەمی نەوتی لیبیا رێگری لەو بەرزبوونەوەیە گرت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ نرخی نەوت بە رێژەی 3%ـی دابەزی.
Reuters