جاک ما دەبێت بە یەکێک لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان

داهاتەکانی زۆر زیادی کردووە

K24- هەولێر:

ملیاردێری چینی، جاک ما، بە کۆکردنەوەی 34 ملیار دۆلاری دیکە، نزیکە لەوەی ببێتە یەکێک لە گەورە دەوڵەمەندەکانی جیهان.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بلوومبێرگ، بەم نزیکانە سەروەتی ئەو بازرگانە 56 ساڵە، دەگاتە 71 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.

ئەمەش وا دەکات، جاک ما ببێتە یانزدەهەمین دەوڵەمەندی هەموو جیهان.

جاک ما بازرگانییەکانی هێند گەورە بوون لە چین، هەلی کاری زۆری بۆ هاووڵاتیانی چین دروستکردووە.

یەکێک لە بازرگانییە گەورەکانی جاک ما، سایتی عەلی بابایە کە لە رێگای ئینتەرنێت کاڵا دەفرۆشێت بە نرخێکی گونجاو.

ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهان بەمجۆرەی خوارەوەیە:

جێف بێزۆس

بیل گەیتس

مۆکێش ئامبانی

لاری پەیج

ئیکۆن مۆسک

سێرگی برین