نەوت لە شارەدێی وەرتێ دابەشدەکرێت
به‌رله‌هاتنی وه‌رزی زستان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌سپێكرد، ناوچهكوێستانی و شاخاویه‌كانیش ده‌سپێكی پرۆسه‌كه‌ن و له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، شاره‌دێی وه‌رتێ و سنووری ڕواندز و حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و سیده‌كان وه‌ك یه‌كه‌م شوێنی پرۆسه‌كه ده‌ستنیشانكراون و دوو ڕۆژه دابه‌شكردنی نەوت له‌وشوێنانه ده‌ستی پێكردووه.
به‌رله‌هاتنی وه‌رزی زستان دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییەکان ده‌ستی پێكرد، دانیشتوانی ناوچه شاخاوییه‌كان پێش شارنشینان نه‌وت وه‌رده‌گرن، پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و وێرای سوود گه‌یاندن به‌هاووڵاتیان، ئامانجیش لێی پاراستنی ژینگه‌یه.
ئیسماعیل عه‌وێز، هاووڵاتی بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، دابەشکردنی نەوت لەم کاتەدا زۆر باشە، چونکە ئەگەر نەوت بێت خەڵک پەنا ناباتە بەر داربڕین.
عه‌لی وسو، هاووڵاتیەکی دیکەیە و دەڵێت: ئەگەر نەوت زیاتر دابەش بکرێت، ژینگەی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت و خەڵک دەست نابات بۆ داربڕین.
ئه‌وانه‌ی ناویان لای بریكاره‌كانی خۆراكه له شارەدێی وه‌رتێ و دانیشتووی شارۆچکەکانی دیکەی ئەو سنوورەن، ده‌توانن له شوێنی نیشته‌جێبوون نه‌وت وه‌ربگرن.
له دووساڵی ڕابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌شی ساردی ناوچه شاخاویه‌كان دوو جار نه‌وتی به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه كوێستانیه‌كان دابه‌شكرد، بۆ ئه‌مساڵیش چاوه‌ڕێی هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن.
شۆرش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ گوتی: لە سەنتەری شارەدێی وەرتێ و گوندەکان نەوت دابەش دەکرێت، لەساڵانی ڕابردووش بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران، قۆناغی دووەمی نەوتیان بەسەر دانیشتوانی شارەدێی وەرتێ دابەش کرد، ئاماژەی بەوەشدا، داوادەکەین ئەمساڵیش بڕی نەوتەکە زیاد بکەن، چونکە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی ساردە .
له‌سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران زیاتر له (88500) خێزان نه‌وت وه‌رده‌گرن، وه‌ك ده‌سپێكیش پرۆسه‌كه له ساردترین ناوچه‌كان ده‌ستی پێكردووه و دوای ئه‌وانیش مێرگه‌سۆر و خه‌لیفان و سۆران و ڕواندز ده‌گرێته‌وه.
ئەگەرچی پایزە و هاتنی وەرزی زستان ماویەتی، بەڵام لێرە پلەکانی گەرما بەتایبەت شەوانە بۆ 10 پلەی سیلیزی دادەبەزن، کەشێکی ساردە و له‌ئێستاوه وەرزی سەرماو سۆڵە بۆتەمیوانی دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
ڕۆژی دووشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2025، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ڕێگای لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزا‌کان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان ڕاگەیاند، بۆ زستانی ئەم ساڵە (2025 -2026) کە بۆ هەر خێزانێک بڕی ( 200) لیتر نەوت دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، وەکو هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ( هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان و زاخۆ ) دەست پێدەکات.