لە بەریتانیا ڕێژەی بێکاریی گەیشتووەتە نزمترین ئاست

ئاماری نیشتیمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەماوەی سێ مانگدا ڕێژەی بێکاریی لە بەریتانیا گەیشتووەتە نزمترین ئاست. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، نووسینگەی ئاماری نیشتیمانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا، لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووز و ئابی ئەمساڵ، ڕێژەی بێکاری لە بەریتانیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی کە 4.8%ـە .

نووسینگەی ئاماری نیشتیمانی بەریتانیا ئەم داتایانە پێش پێشەکشکردنی بودجەی بەریتانیا بڵاوکردووەتەوە کە بڕیارە لە 26ـی تشرینی دووەم بخرێتە ڕوو، ئەمەش لەکاتێکدایە وەزیری دارایی بەریتانیا 'ڕیچڵ ڕیڤز' ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس دەبێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت گەنجینەی وڵات ببوژینێتەوە کە هێشتا ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا بەرزە.

ئەو ڕێوشوێنانەی ساڵی ڕابردوو حکوومەتی بەریتانیا گرتوویەتەبەر، لەوانە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی باج، بەتایبەتی ئەو باجەی خاوەنکارەکان دەیدەن، جوڵە و توانای حکوومەت سنووردار دەکات.

ڕیچارد کارتەر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای کویلتەر شیڤیۆت، ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزکردنەوەی باجەکان باری کۆمپانیاکانی قورس کردووە.

سانجای ڕاجا لە 'دۆیچە بانک' دەڵێت "پلانەکانی دامەزراندنی کارمەند ڕاگیراون"، گوتیشی: "دەستی کار لەو وڵاتەدا بەردەوام ڕوو لە دابەزینە."

هەروەها لەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا، گەشەی مووچە لە کەرتی تایبەت بۆ نزمترین ئاستی دابەزیووە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment